بافل
plus4
پێش 9 کاتژمێر

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرنەڤاڵی جەماوەری و ناساندنی کاندیدانی لیستی (اتحاد اهل نینوی) ژمارە (٢٨١) لە بازنەی نەینەوا بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، کەرنەڤاڵەکە کاتژمێر 02:00ـی ئەمڕۆ دووشەممە، 3ی 11ی 2025 لە بارەگای مەڵبەندی نەینەوای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەدەچێت و تێیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێک پێشکەشدەکات.