plus4
پێش 9 کاتژمێر
فەرهاد سەنگاوی پێشمەرگەی دێرین رایگەیاند، پارتی ئێستا لەکەرکوک بارەگای هەیەو من رۆژانە بەبەردەم بارەگاکانیاندا هاتوچۆ دەکەم و ئەوان بەئازادی کاری خۆیان دەکەن.
سەبارەت بەوەی پارتی دەڵێت کەرکوک دەگرن، فەرهاد سەنگاوی رونیکردەوە، پارتی مەگەر بەس بارەگاکانی خۆی بگرێت و بارەگای کەسی دیکەشیان پێناگیرێت.
دەشڵێت، ئیدارەی ئێستای کەرکوک لە ئیدارەکانی هەوڵێرو دهۆک و سلێمانی سەرکەوتوترە، چونکە لەو شارانە تەنها کورد هەیەو شوانێک دەتوانێت ببێت بەپارێزگار، بەڵام لەکەرکوک دۆخەکە جیاوازەو شیعە و سونەو کریستیان و کاکەیی لێیە، بۆیە ئیدارەدانی کەرکوک زۆر سەختە و سەخترین ئیدارەیە.
فەرهاد سەنگاوی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا دووپاتیشیکردەوە، کەرکوک ئێستا سەرکەوتوترین ئیدارەی هەیەو کوڕێکی شارەکە پارێزگاری کەرکوکە.




