ڤێستیڤاڵ
plus4
پێش 6 کاتژمێر

🔻ئەمڕۆ چالاکییەکانی خولی نۆیەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لەکەرکوک دەستپێدەکات

 

کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، چالاکییەکانی خولی نۆیەمی شانۆی سەرشەقام لەکەرکوک دەستپێدەکات.

سەرەتای فێستیڤاڵەکە لەگەڕەکی شۆرجەوە دەبێت و پاشان بەدەم چالاکی جۆراوجۆرەوە رووەو سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک لەگەڕەکی ئیسکان بەڕێدەکەون.

ساڵانە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام بەهەوڵی ئاسۆ مامەند سەرپەشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتی نیشتیمایی کوردستان و لەسەر ئەرکی یەکێتی و بەشداری چەندین وڵات و چالاکی جۆراوجۆری وەکو نمایشی شانۆگەری و گۆرانی و میوزیک و هەڵپەڕکێ لەکەرکوک بەڕێوەدەچێت.