هيوا شواني
هیوا شوانی
پێش 18 کاتژمێر

لای هەمووان مەعلومە یاسای كۆمیسۆنی هەڵبژاردنی عیراق بە سیستمەی سانتلیكۆ ١.٧یە و ئەم یاسایە تا رادەیك لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندایە .

 

 - بۆچی هاوڵاتیان؟ 

 

حزبی بچوك و  بی دەسەڵات و خاوەن نفوسی كەم ناتوانێ دەنگی پێوست بەدەست بێنێ و نوێنەر بۆ بەغدا بنێرت، لەم حاڵەتدا ئەوەی خزمەت دەكا و حزبی حاكمە لە كركوك دەتوانی زۆرترین كورسی بەدەس بێنی لە بەغدا نوێنەری زۆری هەبێت تا لەبەغداوە پشتیوانی كەركوك و هاوڵاتیانی كەركوك بكەن داواكاری و داخوازیكانی كەركوكییەكان جی بەجی بكەن . 

 

بۆچی دەنگ بە یەكیتی بدریت دەنگ بە پارتی و  نەوەی نوێ و یەكگرتوو و گۆمەڵ و حزبەكانی تر نەدرێت؟ 

 

هەموو هەڵبژاردنێك ئەم حزبانە و چەند حزبێكی تر كە لاینگریان كەمە لەم شارە لیستیان دەبێت لە كۆتاییدا ناتوانن كورسی پەرلەمانی بەدەست بێنن دەرئەنجام  بە هەزاران دەنگی كوردی رەسەنی ئەم شارە دەفەوتێنن هیج سودێكی نابێت بە پێچەوانەوە سودی بۆ نەتەوەكانی تر دەبێت . 

 

 
باسی نزیكترین هەڵبژاردنی كەركوكتان بۆ دەكەم كە ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەنجام درا. 
نەتیجە چی رووی دا …
 
یەكیتی نیشتمانی كوردستان توانی 5 كورسی لەو ئەنجومەنە  مسۆگەر بكات كە دواتر توانی پاریزگارێكی كورد بكاتە والی شار   .

بەڵام حزبەكانی تر چیان كرد وەرن با بۆتان باس بكەم بە داتاو ئامار… 

 

 
پارتی ٢ كورسی بەدەست هێنا بەڵام چ سودێكی بۆ خەڵكی كەركوك هەبوو.. هێچ . 
 
بۆچی هیج ؟
 
وەڵام ئەو دوو ئەندامە تا ئیستا مووچە وەردەگرن بەشداری هیج كۆبونەوەیەك و هیچ بڕیارێكی سیاسی كەركوك و پارێزگارەكەی كەركوك ناكەن، رۆژێك نەبینران لەناو جەماوەرەكەی خۆشیان. بە پێچەوانەوە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەسەر لیستی یەكێتی و پاریزگارەكەی كە یەكێتیە بە رۆژ و شەو كۆڵان بە كۆڵان دەرگا بە دەرگا دەگەڕێن بۆ ئەوەی خزمەتی تاك بە تاكی شارەكە بكەن پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە كۆڵانە قوڕەكان بگەیەنن. 

 

نەوەی نوێ چیكرد ؟  

 

 
وەڵام.. نەوەی نوی  لەساڵی 2023 توانی 25.910 دەنگ بەدەست بێنێت بە پێی یاسای سانالیگۆ هیچ كورسییەكی بەدەست نەهێنا، لە كۆتاییدا چی رووی دا.. 25.910 دەنگی كوردی رەسەنی  ئەم شارە سوتا هیچ سودی نەبوو، ئەی ئەگەر ئەو ژمارەیە بدرایە بە یەكێتی چی روی دەدا؟
 
ئەو كات یەكێتی لە بڕی 5 ئەندام 6 ئەندامی دەبوو بەهێز تر دەبوو.

 

كۆمەڵ و یەگرتوو  و سۆشیالیست چیان كرد ؟؟؟

 

وەڵام.. ئەوانیش هاوشیوەی نەوەی نوێ 7.276 دەنگیان بەدەستهێنا بەڵام هیچ كورسیان مسۆگەر نەكرد، 7.276 دەنگی كوردی رەسەنی كەركوك سوتا بێ ئەوەی هیچ سودێكی بۆ خۆشیان هەبێ، ئەی ئەگەر ئەو بەڕێزانە دەنگیان بە یەكێتی بدایە چی دەبوو؟ بێ گومان دەنگی كورد بەهێزتر دەبوو دەتوانرا  كورسی زیاتر بەدەس بهێنرێت. 

 

 
بۆیە بڕیارە 2025/11/11 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت.. دەنگی خۆتان بە فیڕۆ مەدەن، ئەو دەنگە بدەن بەو حزبەی خزمەتان دەكات و لەگەڵتانە. 
 
من دڵنیام ئەو بەرێزانەی دەنگیان بە نەوەی نوێ و یەكگرتوو و كۆمەڵ داوە ئێستا داوای هاوكاری و پڕۆژە و دامەزراندن لە یەكێتی دەكەن.. بۆیە داتاكان لەبەر چاوە تكایە دەنگی خۆتان مەفەوتێنن و دەنگ بەو حزبانە مەدەن كە ناتوانن كورسی بەدەست بهێنن كە ناتوانن خزمەتان بكەن.