plus4
berî 5 meh
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە پیگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترو سۆشیال بە توندی وەڵامی سیز مایزەر راگەیاندنکاری دایەوە کە چەند جارێک لە بەرنامەکانی باسی ترامپ دەکات وەک مەیمونی راکردووپێناسی دەکات .
سیز مایزەر کە خاوەن بەرنامەیەکی هەزەلیە لە کەناڵی ئێن بی سی تا ئێستا چەند جارێک باسی دۆناڵد ترامپ دەکات بە تایبەتیش ئەم گەشتەی کە کردۆتی بۆ مالیزیاو کۆریای باشور وەک مەیمونێکی راکردو ناوی دەبات کە جێی مەترسیە لە سەر ژیانی مرۆڤایەتی .
لەوەڵامدا ترامپ رودەکاتە کەناڵەکەو دەڵێت ئێوە چۆن کات و پولی خۆتان بە فیرۆ دەدەن بۆ کەسێکی ناشارەزاو بێ جەماوەرو دەرون نەخۆش کە لە مێژوی بەرنامەکانی تیڤی هاوشێوەی نەبووە.





