plus4
پێش 11 کاتژمێر
محەمەد شیاع سودانی: مەترسی لەسەر عێراق نەماوەو تەنها چەند ڕاوێژکارێکی ئەمریکی لەعێراق دەمێننەوە
سەرۆك وەزیرانی عێراق دڵنیاییدا کە چیتر د11عـ.ـش هەڕەشەیەکی گەورە نابێت لەسەر ناوخۆی عێراق، ئاماژەی بەباشبوونی زیاتری پەیوەندییەكانی وڵاتەکەیشی لەگەڵ ئەمریكا دا.
لەمیانی دیدارێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی، محەمەد شیاع سودانی، جەختیکردەوە کە پێویستە پەیوەندیی نێوان عێراق و ئەمریکا لەسەر بنەمای هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بێت، نەک لەسەر بڕیاری تاکلایەنە.
وتیشی: تەنها یەکەیەکی بچووک لەڕاوێژکارە سەربازییە ئەمریکییەکان لەبنکەی عەین ئەسەد لەخۆرئاوای عێراق دەمێننەوە، ئەوەش بەمەبەستی چاودێریکردنی سنوورەکانی سوریا لەگەڵ عێراقدا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیاییدا کە چیتر د11عـ.ـش نابێتە هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر ناوخۆی عێراق.
سودانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە بەپێی خەمڵاندنەكانی وەزارەتی بەرگریی عێراق، لەنێوان 400 بۆ 500 ئەندامی د11عـ.ـش لەسەر سنووری سوریاو باکووری رۆژهەڵاتی عێراق هەن.




