plus4
پێش 11 کاتژمێر
ئەمڕۆ وەفدێکی وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتە بەغداو بڕیارە لەگەڵ وەفدی حکومەتی عێراق دەست بەکۆبوونەوەکانیان بکەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژە بۆ ئەوە دەکت کە ئامانجی سەرەکیی گفتوگۆکان، تاوتوێکردنی دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێمە، بەغدا دەیەوێت هەرێم داهاتی نانەوتیی زیادبکات، چوونکە نرخی نەوت دابەزیوە، بەڵام هیچ ئاسۆیەک بەدی ناکرێت تا هەرێم بەزیادکردنی داهاتی نانەوتی و زیادکردنی ئەو 120 ملیار دینارە ڕازی بێت.




