ئاسۆ مامەند
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: لەکاتی ڕێکخستنی کەڕنەڤاڵەکەی ئەمڕۆی کەرکوک و ئامادەبوونی ژمارەیەکی ئێجگار زۆری هاووڵاتیان و جەماوەری یەکێتی، ئاستەنگ بۆ شۆفێران و هاووڵاتیان دروستبوو، داوای لێبوردنیان لێدەکەین.

دەشڵێت: جۆش و خرۆش و دڵسۆزیی ئەمڕۆتان، دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە کەرکوک و یەکێتی دوانەیەکی لێکدانەبڕاون و بۆ هەمیشە پێکەوە دەبن.

ئەوەش دەخاتەڕوو کە بەهەمان تین و ڕۆحیەتەوە ئەم جەماوەرە دڵسۆزو سەربەرزەی کەرکوک، لە رۆژی هەڵبژاردندا لە 11-11 سندوقەکان سەوزپۆش دەکەن و دووبارە سەری کوردو یەکێتی و کەرکوک بەرزدەکەنەوە.