عوسمان
plus4
پێش 4 کاتژمێر

🔻 کادرێکی یەکێتی لەنێو کەڕنەڤاڵەکەی کەرکوک کۆچی دواییکرد

 

ئەفسەرێکی خانەنشینی پۆلیس، لەکاتی بەشداریکردنی لەکەڕنەڤاڵەکەی ئەمڕۆی یەکێتیدا لەکەرکوک کۆچی دواییکرد.

 

سەرچاوەیەک بە plus4ی وت: ئەو کەسەی لەبەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەکەرکوک و لەکاتی چاوەڕوانیی وتاری سەرۆکی حزبەکەی، کتوپڕ کەوتووەو کۆچی دواییکردووە.

 

وتیشی: ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، ناوی (عوسمان فەرەج) تەمەنی 57 ساڵە؛ کادری یەکێتییەو خانەنشینی پۆلیسی نەوتەو پێشتر ئەفسەر بووە بەپلەی موقەدەم.