plus4
پێش 3 کاتژمێر
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبونەوەی کابینە وەزاریەکەی رایگەیاند : بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەمان رێگە نادەین هەندێ وڵاتی هەرێمی بەشداری هێزی پاراستنی ئاسایشی غەززە بکەن ، بۆ ئەو بابەتەش دۆناڵد ترامپ هاوڕامە لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل .
راشیگەیاند یەکێک لەو وڵاتانە تورکیا دەبێت کە ناتوانێت بەشداری لەو هێزانە بکات کە ئاسایشی غەززە دەپارێزن لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس .




