راعي
plus4
پێش 4 کاتژمێر

شوانێکی گەنج بەهەڵە فیشەکی لەدەست دەردەچێت و گیان لەدەستدەدات

 

لەکەرکوک، شوانێکی گەنج بەهەڵە فیشەکی لەدەست دەردەچێت و گیان لەدەستدەدات.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە plus4ی ڕاگەیاند: گەنجێک کە پیشەی شوانی بووە، لەکاتی پاککردنەوەی چەکەکەیدا، بەهەڵە فیشەکێکی لەدەست دەردەچێت و گیان لەدەستدەدات.

بە وتەی بنەماڵەکەی: گەنجەکە لەکاری ڕۆژانەی خۆی بووە لەکاتی شوانیداو ڕووداوەکەش بەهۆی پاککردنەوەی چەکەکەی بووە.

گەنجەکە لەدایکبووی ساڵی 2001ەو نیشتەجێی کۆمەڵگەی نەهرەوانی سەر بەقەزای ڕیازی پارێزگای کەرکوکە.

پاش ڕووداوەکە تەرمەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.