ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 کاتژمێر
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: کارتی بایۆمەتریی دەنگدەر بەهۆی سیستمی وردبینیی سێ ڕەهەندییەوە ناتوانرێت ساختە بکرێت، دوای بەکارهێنانیشی دادەخرێت.
حەسەن هادی زایر؛ ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: ڕێکارە تەکنیکییەکانی کارتی بایۆمەتری وادەکات کە ساختەکردنی کارتی بایۆمەتری مەحاڵ بێت.
وتیشی: کۆمیسیۆن؛ کامێرای بۆ ئامێرەکانی پشتڕاستکردنەوە زیادکردووە بۆ چارەسەرکردنی ناتەبایی پەنجەمۆر لەنێوان کەسانی بەساڵاچوو یا ئەوانەی پیشەیان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر یەک پارچەیی پەنجەمۆر هەیەو ڕێژەی هەڵە یا دەستکاریکردنیش نزیکە لەسفر.
دڵنیاییشیدا کە بەکارهێنانی کارتەکە لەبنکەی دەنگدان دەبێتە هۆی قوفڵکردنی ئۆتۆماتیکی بۆ ماوەی 72 کاتژمێر، ئەمەش وادەكات كەسیتر نەتوانێت سوودی لێوەربگرێت، نهێنیی دەنگەکان بەتەواوی گرەنتی کراوە، بەوپێیەی بردنە ژوورەوەی مۆبایل و کامێرا قەدەغەکراوە، ئەمەش ئازادی بەدەنگدەران دەدات بێ هیچ فشارێک دەنگ بدەن.




