kaka khalid
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 12 کاتژمێر

ئەمڕۆ بەئامادەبونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و خالید شوانی وەزیری دادی عێراق؛ لەرێگەی کەناڵی تەلەفزیۆنییەوە یوسف حەوێز بەڕێوبەری فەرمانگە دادییەکان تەواوبونی پڕۆژەی بەئەلیکترۆنیکردنی مامەڵەکانی راگەیاند کە لەئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

سەرۆک وەزیران ستایشی رۆڵی هونەری پڒۆژەکەی کردووەو وتوێتی: ئەم کارەی وەزارەتی دادو فەرمانگە دادییەکانی عێراق کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان دەکات بەتایبەت کە تەواوی مامەڵەکان لە پەنجە مۆرەوە تا پەسەندکردن و پارەی رسوماتیش بەئەلیکترۆنی کراوە.

 

وتوشێتی: ئەم رێوشوێنە ساختەکاری مامەڵەو بریکارنامەکان ناهێڵێت و رۆتینیش کەم دەکاتەوە.