kawez mala parwez
كاوێز مەلا پەروێز
پێش 20 کاتژمێر

ئەزموونی بیست ساڵی پارتی لە بەغدا هی ئەوە نییە دەنگدەر هەڵسەنگاندنی بۆ بکات.

 

ئاخر هەموو هەڵبژاردنێک پارتی وەک هێزێکی ئێراقی عەیار بیست و چوار بە گەرم و گوڕییەوە بەشداری بانگەشە و هەڵبژاردن ئەکات، هەموو جار بەو دروشمەی کە "ئێمە لە بەغا نەبین کورد گورگ ئەیخوات" بەشداریی ئەکات، کە وانییە. زیاتر لە قەبارەی خۆی کورسیی زۆری پەرلەمانی ئێراقی بردووەتەوە، بەڵام هیچ جارێک نەبووە نەک یەک کێشەی خەڵکی هەرێم چارەسەر بکات، بەڵکو کێشەی داوەتە دەم کێشەوە، لە خاک و خۆڵی کوردستانەوە کێشەکانی گەیاندووە بە کێشەی مووچە!

 

دەنگدەری قوڕبەسەرکراوی پارتی بیست ساڵە بە ئومێدەوە دەنگ ئەدات، هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن پارتی لەو بەغایە تاقی ئەکاتەوە، کەچی جگە لە پاراستنی بەرژەوەندیی هەندێک و دەوڵەمەندکردنی هەندێک کەسی تر، هیچی نەک بۆ کوردستان بۆ خەڵکی خۆیشی نەکردووە.