Plus4
پێش مانگێک
ئەمڕۆ بەشی خوێندنی کوردی لەکەرکوک لە مەراسیمێدا رێزلێنانی بەخشییە ئەو قوتابیانەی لە خوێندنی عەرەبییەوە گەڕاونەتەوە خوێندنی کوردی.
کامەران عەلی بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لەکەرکوک بە plus4ی راگەیاند، ئەمساڵ زیاتر لە 1000 قوتابی کە پێشتر نرابوونە بەر خوێندنی عەرەبی ، بڕیاریانداوە بگڕێنەوە بەرخوێندن بە زمانی دایک و بە زمانی کوردی درێژە بەخوێندن بدەن.
وتیشی ئێستا لەکەرکوک 558 قوتابخانەی کوردی بوونی هەیە و تێیاندا وانە بە نزیکەی سەد هەزار خوێندکار دەوترێتەوە.





