
Plus4
پێش 21 کاتژمێر
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە: مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەکەوێت.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، حکومەتی هەرێم ئاماژەی ئەرێنی لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەرگرتوە بۆ ڕەزامەندیدان لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی (8)ی مووچەخۆران و هەرێمیش بڕیاریداوە لەنزیكترین كاتدا 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بنێرێت، بەڵام بەهۆی كێشەی نەختینەییەوە ناردنی پارەی مووچە تاسەرەتای هەفتەی داهاتوو دوادەکەوێت.
شەوی ڕابردوو سەرچاوەیەکی ئاگادار لەبەغداوە بەمیدیای عێراقی ڕاگەیاندووە: حکومەتی هەرێم بڕی 120 ملیار دیناری ئامادەکردوە، بەڵام چاوەڕوانی ڕەزامەندیی فەرمیی حکومەتی عێراقە بۆ خەرجکردنی مووچەکان، تا بڕی پارەکە بۆ بەغدا بنێرێت و ئاماژەی ئەرێنیشی وەرگرتووە.
بڕیارە ئەمڕۆ گەر هیچ کێشەیەکی تەکنیکی ڕوونەدات، هەرێم بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بكات، بەو مەرجەی وەزارەتی دارایی عێراق 973 ملیار دیناری مووچە فەرمانبەران بنێرێت، بەڵام بەهۆی کێشەکانی پەیوەست بەنەختینەی داراییەوە، ناردنی مووچە تاسەرەتای هەفتەی داهاتوو دوادەکەوێت.