کوشتن
plus4
پێش 16 کاتژمێر

وردەکاری کوژرانی کارمەندەکەی پۆلیسی کەرکوک

 

شەوی رابردوو لەگەڕەکی ئیمام قاسم؛ فیشەک بەهەڵە لەدەست گەنجێک دەرەچێت و بەر هاوڕییەکی دەکەوێت؛ دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەو لەکاتی نەشتەرگەریدا گیان لەدەستدەدات.

سەرەتا روداوەکە وەک تاوانێکی رێکخراو بۆ کوشتنی کارمەندەکەی پۆلیس بڵاوکرایەوە گوایە بکوژەکان سێ کەس بونەو دەستگیرکراون.

بەپێی بەدواداچونەکانی plus4 دەرکەوتووە؛ روداوەکە نەخوازراو بوە و چەند کەسێک لەماڵ هاوڕێیەکیان بونە لەگەڕەکی ئیمام قاسم و بەهەڵە فیشەک لەدەست یەکێکیان دەرەچێت و بەر سینگی هاوڕێکەی دەکەوێت.

دەستبەجێ بریندارەکە کە کارمەندی گرێبەستی پۆلیسی کەرکوکە؛ دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لەدەستدەدات.

هاوڕێکانی خۆیان رادەستی پۆلیس دەکەن و چیرۆکەکە بەم شێوەیە دەگێڕنەوە کە لەم هەواڵەدا خراوەتەڕوو؛ دەمانچەکە هی یەکێکیان بوە و هاوڕێیەکی دیکەیان لەکاتی دەستکاریکردنیدا بەهەڵە فیشەک لەدەستی دەرچوەو بەر کارمەندەکە کەوتووە کە ئەویش لەدانیشتنەکەدا بوە.

ئەوەی فیشەکەکە لەدەستی دەرچوەو ئەوەشی خاوەن دەمانچەکەیە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون