وەزارەتی ناوخۆی عێراق
Plus4
پێش 21 کاتژمێر

🔻وەزارەتی ناوخۆی عێراق کارمەندە گرێبەستەکانی دەکات بەهەمیشەیی

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەاند دەستیان بە تاقیکردنەوەو پشکنینی کارمەندە گرێبەستەکانی سەر بەوەزارەتەکە کردووە بەمەبەستی بەهەمیشەیی کردنیان.

 

سەرۆکی لیژنەی بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رونیکردوەتەوە، لەسەر رێنمایی وەزیری ناوخۆ، لیژنەیەک پێکهێندراوە بۆ بەهەمیشەیی کردنی کارمەندە گرێبەستەکانی ساڵی 2023 ئەوانەی لە تێست و تاقیکردنەوەکان دەرنەچوون و شکستیان هێناوە لەگەڵ کارمەندانی گرێبەستی ساڵی 2024.

 

وتیشی، لە رۆژی 5ی ئەم مانگەوە لیژنەکان دەستیان بەکارکردن کردووە.