
پێش ڕۆژێک
باسم نەعیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ سکای نیوز ڕایگه‌یاند : پێم وایە دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا کلیلی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکەیە و سوپاسی ترامپش ده‌کات بۆ هەوڵە ئاشتیخوازیەکانی، ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی ئه‌و كردی مەحاڵ بو .
باسم نەعیم كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له هه‌وڵێكی كوشتن ڕزگاریبو رایگەیاند بەبێ دەستێوەردانی شەخسی سەرۆک تره‌مپ لەم کەیسەدا، پێموانییە ڕێکەوتن بگاتە ئەم ئامانجەو کۆتایی بە شەڕەکە بێت ، بۆیە بەڵێ سوپاسی سەرۆک تره‌مپ و هەوڵە شەخسیەکانی دەکەین بۆ دەستوەردان و فشارخستنە سەر ئیسرائیل بۆ کۆتاییهێنان بەم کۆمەڵکوژی و سەربڕینە".
ئەمە یەکەم جارە بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەی حەماس بە ئاشکرا سوپاسی دۆناڵد ترامپ دەکات .