
plus4
پێش ڕۆژێک
شەوی رابردوو عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی ڕایگەیاند : ئیسرائیل سەرۆكی ڕوسیای ئاگاداركردوەتەوە كە جارێكی دیكە ناچنە ناو شەڕ لەگەڵ ئێران، بەڵام ئەوان لە ئامادەباشیدان، هەروەها هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ
ئەمریکییەکان و ئەوانی دیكە لەسەر پرسی غەززە نەكردوە، دەشڵێت، "ئێران هەرگیز ناچێتە ناو ڕیككەوتنی ئیبراهیمیەوە و هەر پێشنیازێكی گونجاویش لەبارەی بەرنامە ئەتۆمیەكەی وڵاتەكەی هەبێت، ئەوا لێی دەكۆڵنەوە .
عێراقچی ڕایگەیاند، هیچ متمانەیەکیان بە ئیسرائیل نییە، بەڵام پشتیوانی لە هەوڵەكانی هەر وڵات و لایەنێك دەكەین كە ببێتەوە هۆی ڕاوەستانی جەنگ و "تاوانەكانی ئیسرائیل". هەروەها بەرەی مقاوەمە بڕیارەی جێبەجێکردنی ئاگربەستی داوە و پشتیوانی لێ دەکەن..