
Plus4
پێش ٢ ڕۆژ
120 ملیار دینارەکە بۆ بەغدا دەنێردرێت و ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 8 خەرجدەکرێت
ئەم هەفتەیە هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتیی مانگی 8 کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، دەخاتە سەر ژمارەی بانکی وەزارەتی دارایی عێراق، لەئێستاشدا پارەکە ئامادەیەو هیچ گرفتێک لەڕەوانەکردنی نییە.
ناردنی 120 ملیار دینارەکەش هەنگاوەکانی ناردنی پارەی تەرخانکراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زیاتر دەکات.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش کوردستان بڕیاریدا لەڕێگەی لیژنەیەکی باڵاوە پێداچوونەوە بەخەرجی و داهاتەکاندا بکات و داهاتی نانەوتیی مانگی 8 ئامادە بکات، بەغداش چاوەڕوانی ناردنی ئەم داهاتە دەکات.
ئامانج ڕەحیم؛ سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند: ئەم هەفتەیە بەگوێرەی ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کراون، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ئاب بدرێت.