Plus4
berî 5 meh
بافڵ تاڵەبانی بۆ پرسی مووچەو چەندین بابەتی گرنگ دەچێتە بەغدا
بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی شاری بەغدا بکات و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی و بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە.
کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچەو جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە.
یەکەم کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی؛ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت، ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەش پرسە هەنووکەییەکانی نێوان هەولێرو بەغداو بەتایبەت ڕێککەوتنی نەوتی نێوان هەردوولاو چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەو لابردنی سەرجەم ئاستەنگەکانی بەردەمی.
بڕیارە لەکۆبوونەوەکەی لەگەڵ سودانی؛ بافڵ تاڵەبانی داوای بەپەلە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بکات، وێڕای ڕێکخستنەوەی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە، بەجۆرێک مووچەخۆرانی هەرێم و عێراق لەیەک کاتدا مووچەکانیان وەربگرن.
پاش کۆبوونەوکەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی؛ بڕیارە بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک لەبەرپرسانی باڵای حزبی و حکومیی عێراق کۆببێتەوە.





