plus4
پێش ٢ هەفتە
بەپەلە.. ئەو پۆلیسەی لەشۆرجە تەقەیکردو گەنجەکەی بریندارکرد بە مادەی (٤٠٥) دەستگیرکرا
بەهۆی روداوی تەقەکردنەکەی ئەمشەوی شۆرجە کە بەهۆیەوە گەنجیک برینداربوە؛ ئاژانسی هەواڵی plus4 زانیوێتی بەبڕیاری دادوەر؛ کارمەندەکەی پۆلیس بە ماددەی ٤٠٥ ( هەوڵدان بۆ کوشتن ) لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.
هەر بەپێی زانیاریەکە، گەنجە بریندارەکەو هاوڕێکەی بە مادەی ٢٤٠ ( سەرپێچی بڕیار ) دەستبەسەرکراون.
ئەمشەو لەگەڕەکی شۆرجە؛ مەفرەزەیەکی پۆلیس هەوڵی دەستگیرکردنی دوو ماتۆڕسواریان داوە کە سەرپێچیان کردووەو بە تەقەکردن هەوڵی راگرتنیانیان داوە، بەهۆیەوە یەکێکیان فیشەک بەر شانی کەوتووەو بریندار بوە.
بریندارەکە خەڵکی گەڕەکی عەسکەری بوەو تەمەنی لەنێوان 15 بۆ 17 ساڵە.





