فڕۆکەخانەی کەرکوک
Plus4
پێش 8 کاتژمێر

🔻ئەمنییەتی فڕۆکەخانەی کەرکوک رادەست وەزارەتی ناوخۆ کرا

 

راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: ئەمنییەتی فڕۆکەخانەی کەرکوک رادەست بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و پارێزگاری لەفڕۆکەخانەکان کرا.

 

وتیشی، ئۆتۆمبێلی ئاشکراکردنی تەقینەوەو مادەی هۆشبەر لەدەروازەی چونە ژورەوە بۆ نێو فڕۆکەخانەی کەرکوک جێگیرکراوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە ئەمنییەتی دەروبەری فڕۆکەخانەی کەرکوک رادەست فەوجێکی پۆلیسی فیدراڵی کراوە.