گۆڕینی پۆست
Plus4
پێش ڕۆژێک

كارمەندێكی پۆلیس دەكرێتە یاریدەدەری هونەری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە

 

ئیبراهیم نامس جبوری وەزیری پەروەردەی عێراق بڕیاریدا بە دانانی كەسێك بەناوی ( موشتاق تاڵب ) وەك یاریدەدەری هونەری پەروەردەی ئەنبار کە پێشتر كارمەندی پۆلیس بوە .

 

كەناڵی رەشید بڵاویكردووەتەوە؛ ئەو كەسە پێشتر كارمەندی پۆلیسی بوە و دەستی لەكاركێشاوەتەوە، ئێستا کاندیدی پەرلەمانیشە لەسەر حزبەكەی وەزیری پەوەردە.

 

موشتاق تاڵب لەئەکاونتەکەی خۆی لەوەڵامدا دەڵێت: سەربەرزییە رۆژانێک لەسلکی پۆلیسدا بومە و ئێستا بڕوانامەی دکتۆرام هەیەو لەسلکی زانستیدام.