
plus4
پێش ڕۆژێک
مستەفا سەنەد بەرۆکی سودانی بەرنادات و سکاڵای تۆمارکرد
پەرلەمانتار مستەفا سەنەد سکاڵایەکی دژی ئیئتیلافەکەی محەمەد شیاع سودانی تۆمارکردو دەڵێت پارەی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندی بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت.
مستەفا سەنەد لە سکاڵاکەیدا سودانی بەوە تۆمەتبارکردووە کە لەکاتی بەڕێوەچوونی لوتکەی عەرەبی بەبڕی دوو ملیۆن دۆلار تابلۆی شاشەی گەورەی گڕیوە بۆ پێشوازکردن لە میوانان، کەچی ئێستا لەڕێی ئەو تەبلۆیانەوە ریکلام بۆ سودان و لیستەکەی دەکرێت ئەمەش قۆرخکردنی پارەی گشتییە بۆ بەرژەوەندی کەسی و حزبی.
پێشتریش سودانی سکاڵایەکی لەدژی پەرلەمانتار مستەفا سەنەد تۆمارکردو هەوڵی دورخستنەوەی دا لە کاندیدبوون، بەڵام کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە بری دوورخستنەوە سزای دارایی ئەو پەرلەمانتارەی دا.