plus4
پێش مانگێک
عێراق دەیەوێت دیاردەی عەسکەرتاریەت لە نێو شارەکان نەهێڵێت
محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرپەرشتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی کردو تێدا باس لە بوونی دیاردەی چەکداری و عەسکەتارییەت کراوە لەنێو شارەکان.
بەپێی راگەیاندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانی سودانی، لەکۆبونەوەکەدا داوە لە وەزارەتەکان و لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان داواکراوە ئەوەی پێویستە بیگرنەبەر لەپێناو کەمکردنەوەی ئەو دیاردەیەو هەڵسەنگاندن بۆ پلانی بڵاوەپێکردنی سوپاو هێزە ئەمنییەکان بکرێت لەنێو شارەکان
هەروەها باس لە مەرترسی پارەدارکردنی تـ،،ـیرۆرکراو لەو ڕوەوە راپۆرتێک خرایەڕوو.
کەرکوک یەکێک بوو لەو پارێزگایانەی لەدوای روداوەکانی 16ی ئیکتۆبەری ساڵی 2017 دۆسێی ئەمنی رادەستی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان کرابوو .





