
plus4
پێش 5 ڕۆژ
سودانی لەبارەی مووچەی مانگەکانی داهاتوو مووژدەی خۆشی ڕاگەیاند
دوای ئەوەی لەكۆبوونەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیرانی كوردی عێراق، سودانی بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی داو مووژدەیەکیشی ڕاگەیاند.
محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەوەزیرانی کوردی بەشداربووی کۆبوونەوەکەی وتووە: هیچ كێشەیەك لەخەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەماوەو هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 8 خەرجدەكرێت.
سودانی؛ ئەو مووژدەیەشی ڕاگەیاند کە تاهەفتەی داهاتوو هەندێك كێشەی بچووك لەداهاتی نانەوتی هەیە ئەویش چارەسەردەبێت و بۆ بڕیاردان لەمووچەی مانگەكانی داهاتووش پێویست ناكات جارێكیتر ببرێتەوە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران.