
plus4.
پێش هەفتەیەک
شەڕی قورس ڕوویداو حکومەتی سوریا ناچار بەداوای دانووستان و ئاگربەست کرا
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو هێزەکانی حکومەتی سوریا‌و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) تەواوی شەوەکە لەشەڕوپێکدادانی سەختدابوون لەگەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەب، لەسەر ئاگربەستێکی کاتیی لەو ناوچانەی شارەکە ڕێککەوتن.
دوای ئەوەی شه‌وى ڕابردوو چه‌كداره‌كانى حکومەتی سوریا دڵنیابوون لەوەی ناتوانن بچنه نێو دوو گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كەوە، له‌دیمه‌شقه‌وه په‌یوه‌ندیى به‌مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده‌وه كراوه‌و داواى كۆبوونه‌وه‌و دانووستانى به‌په‌له‌ی لێكراوه سه‌باره‌ت به‌ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسود.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆش هێزێكى زۆرى ئه‌مریكاو هه‌سه‌ده، به‌چه‌كى قورسه‌وه چوونه‌ته میحوه‌رى به‌نداوى تشرین بۆ پاراستی بەنداوەكە لەهەر هێرش و مەترسییەک.
سەرچاوەکانی هەواڵی سوریا ڕایانگەیاند: لەپێکدادانەکانی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لەحەلەب، 2 هاووڵاتیی مەدەنی و 3 چەکداری سەر بەهێزەکانی دیمەشق کوژراون و 20 کەسی تریشیان لێ برینداربوون.