کۆبونەوە
plus4
پێش هەفتەیەک

کەم کەرکووکی هەیە نەزانێ کێ راکان جبوری خست، سەرم لە درۆی ئەو برادەرە سوور نەماوە کە جگە لە درۆ هیچی نەک بۆ خەڵکی کەرکووک بۆ ئەندام و لاینگری حزبەکەشی پێ نییە، ناچار درۆیەکی وای پێوە ناوە بە هیچ کەسێک پینە ناکرێ، ئەو برادەرە کە درۆکەی فەرمووە گوایە جبوری لە پارێزگەر خستوە، خۆی و حزبەکەی بۆ ئەوەی دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگە راکان بکەنەوە پارێزگەر بردیانە سەری رەش و لە ئۆتیلەکانیش کۆبووونەوەیان بۆ پێکهێنانی ئیدارەی تازەی کەرکووک رێک دەخست و مژدەی رێککەوتنیان بە سەرکردایەتی حزبەکایان ئەدا!
ئینجا ئەم کاکەیە کە نازانێ درۆی مائقولیش بکات و پێی وایە خەڵک لە گوێی گادا نووستوە کاتێک راکانی پارێزگەر سکاڵا لەسەر گەندلییەکانی هەبوو، بە پارەیەکی زۆر “ کە ئەزانم چەندی وەرگرتوە” پێگەکەی لەو بەغایە بۆ خزمەتی راکان خستە کار.
درۆکەی کێشە نیە، کێشە لەوەدایە ئەم کاکەیە پێی وایە خەڵکی قوربانیدەری کەرکووک گەوجە!

وێنەکەش هی ئەو کۆبوونەوەیە کە ئەگەر لێیان تێکنەدرابا ئێستاش راکان پارێزگەر بوو. 

کەمتر ببینە