
پێش 5 کاتژمێر
بەپەلە.. لەکەرکوک شەڕ لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و تۆمەتبارێکدا ڕوویداو کوژراو هەیە
لەکەرکوک شەڕ لەنێوان مەفرەزەیەکی نەهێشتنی ماددەی هـ.ـۆشبەرو چەکدارێکدا ڕوویدا.
کەمێک بەر لەئێستا، مەفرەزەیەکی هێزەکانی نەهێشتنی ماددەی هـ.ـۆشبەر، لەگەڕەکی یەکی حوزەیرانی شاری کەرکوک، لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی کەسێکدا شەڕ ڕوویداوەو سەرەنجام هێزەکان ئەو کەسەیان کوشتووە.
سەرچاوەیەک بە plus4ی وت: کوژراوەکە تۆمەتبار بووەو لەلایەن هێزەکانی نەهێشتنی ماددەی هـ.ـۆشبەرەوە، بەتۆمەتی ئەوەی بازرگانی ماددەی هۆشبەر بووە و داواکراوە.
کوژراوەکە ناوی (م. ف. ص)ەو تەمەن 30 ساڵانەو دانیشتووی گەڕەکی خەزرای شاری کەرکوکە.
پاش ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو هێزانەش لەگەڵ داواکراوەکەدا، تۆمەتبارەکە کوژراوەو دەستبەسەر بڕێک ماددەی هـ.ـۆشبەرو بڕێک پارەو هەندێک ئامێری تۆمەتبارەکەدا گیراوە.