
Plus4
پێش 5 کاتژمێر
شاخەوان عەبدوڵڵا: خەڵكی كەركوك چاوی لەدەستی پارتییە
شاخەوان عەبدوڵڵا؛ سەرۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لەكەركوك، لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ كەناڵێكی حزبەكەی دەڵێت: ئێمە بەدوو پەرلەمانتارەوە لەماوەی سێ ساڵدا توانیمان پارێزگارە عەرەبەكە لابدەین، زەویی جوتیارانی كورد بگەڕێنینەوە، ئاڵای كوردستان لەکەرکوک بەرزبكەینەوە، موداهەمەی گەڕەكە كوردییەكان ڕابگرین.
دەشڵێت: سەدان مەتر كۆنكریتمان بۆ گەڕەكە كوردییەكانی وەك پەنجا عەلی و باروودخانە كردووە، شەقامی دوو سایدمان دروستکردووەو بیری ئاومان لێداوە.
وتیشی: ڕاكان جبوری هەوڵی دەدا پرۆژە لەگەڕەكە كوردییەكان نەكرێت بۆیە دوورمانخستەوە!
شاخەوان عەبدوڵڵا دەشڵێت: خەڵكی كەركوك چاوی لەدەستی پارتییەو پێیانوایە پارتی لەكوێ بێت، ئەوان لەوێ هەست بەئارامی دەكەن.