
Plus4
پێش 3 کاتژمێر
زەوی بەسەر تەواوی ئەفسەرو پلەدارو فەرمانبەرانی ئەم وەزارەتەدا دابەشدەکرێت
سابت عه‌باسی وه‌زیری به‌رگریی عێراق ڕایگه‌یاند: ته‌رخانكردنی زه‌وی له‌پێنج پارێزگا بۆ دابه‌شكردنی به‌سه‌ر ئه‌فسه‌رو سه‌ربازه‌كانداو کۆتاییهاتووە.
عەباسی؛ ده‌ڵێت: زه‌وییەکان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌رو سه‌ربازه‌كان له‌سەرجەم پارێزگاكان دابه‌شده‌كرێت.
وتیشی: یه‌كێك له‌كاره له‌پێشینه‌كانی حكومه‌تی ئێستا دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوونی گونجاوه بۆ تەواوی هاووڵاتییه‌كی عێراقی، وه‌زاره‌تی به‌رگری ساڵانێكه به‌دوای ئه‌مه‌دا ده‌گه‌ڕێت.
ناوبراو ئاشکراشیکرد: بۆ ئەوە په‌نامان بۆ دادگای فیدراڵی بردووه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكییه‌ی كه سه‌باره‌ت به‌لێكدانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی پۆڵ بریمه‌ر سه‌ریهه‌ڵدا.
ڕوونیشیکردەوە: ئه‌و زه‌وییانه پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگریی خاوه‌ندارێتیی كردوون، دوای بڕیارێكی دادگای فیدراڵی گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كارمان كردووه بۆ ته‌رخانكردنی ئه‌و زه‌وییانه بۆ ئه‌فسه‌رو سه‌ربازه‌كانی سەر بەوەزارەتەکە.
ئەوەشی وت کەهه‌ر ئەفسەرو سەربازێک به‌پێی شوێنی له‌دایكبوونی خۆی له‌و پارێزگایەی کە لێی نیشته‌جێیه، زه‌ویی پێده‌درێت.
سابت عەباسی ئەوەشی دووپاتكرده‌وه کەسه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق بڕیاری ته‌رخانكردنی زه‌وی ده‌یانگرێته‌وه، تائێستاش ته‌رخانكردنی زه‌وی له 5 پارێزگا ته‌واو بوون، له‌ماوه‌ی یەک هه‌فته‌ی داهاتووشدا، له دوو تا سێ پارێزگا کارەکان ته‌واوده‌كه‌ین، به‌رده‌وامیش ده‌بین تا لەسه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ته‌واو ده‌بن.
تەنها لەپرۆژه‌ی (شاری العلا) له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین زیاتر له 17 هه‌زارو 300 پارچه زه‌وی خزمه‌تگوزاری له‌خۆده‌گرێت كه به‌سه‌ر ئه‌فسه‌رو پله‌دارو فه‌رمانبه‌رانی تری پارێزگاكه‌دا دابه‌شده‌كرێت.