
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
مەسرور بارزانی لەبارەی مووچەو 120 ملیارەکە نامەیەكی ئاراستەی سودانی کردووە
ئومێد سەباح؛ سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بۆ زامنكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و لەپێناو ئەوەی هیچ مووچەیەك نەفەوتێت، هەمیشە ئامادەییمان دەربڕیوە كە لەنزیكترین كاتدا پشكی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ بەغدا بنێردرێت.
وتیشی: هەركاتێك ڕێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگەكانی 8و 9 دەستپێبكات ڕەوانەی دەکەین، بەڵام تائێستا بەغدا ڕەزامەندیی لەسەر ناردنی مووچەی ئەو دوو مانگە دەرنەبڕیوە.
دەشڵێت: هەرچەندە ڕێككەوتن لەسەر بڕی ئەو پارەیە كراوە كە وەك داهاتی نانەوتی سێ مانگی هەرێم بۆ خەزێنەی فیدراڵی ڕەوانەدەكرێت، بەڵام بۆچوونی ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی دیاریكردنی پشكی خەزێنەی فیدراڵی لەداهاتە ناوخۆییەكانی كوردستان، گرفتێكی تری بەردەم پرۆسەكەیە.
ئومێد سەباح ڕوونیشیکردەوە: مەسرور بارزانی نامەیەكی بۆ سودانی ناردووەو داوایكردووە، وەڵامی ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی پرسی داهاتە ناوخۆییەكان نەكرێتە بنەما بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.