مالكى
plus4
پێش مانگێک

نوری مالکی: دەبێت چەک لەدەستی دەوڵەتدا بێت و با هەڵبژاردن نەبێتە فیتنەی نێوانتان

 

نوری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: دەبێت چەک تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت، پێویستە هەمووان بەرپرسیارێتی چاکسازییەکانیان لەئەستۆ بگرن.

مالیکی دەڵێت: ئێمە بڕوامان وایە هیچ دەوڵەتێک بێ یاسا نییەو هیچ وڵاتێک بێ دامەزراوە پێشناکەوێت، عێراق دەبێت ئازادو سەروەرو سەربەخۆ بمێنێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە: ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا، پەیامی دڵنیایی دەبەخشێت و سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسییە لەتێپەڕاندنی زۆرێک لەکێشەکانی دوای ڕوخانی ڕژێم، پێویستە فراکسیۆنەکانیش بەرپرسیارێتیی چاکسازی لەئەستۆ بگرن.

وتیشی: دەبێت چەک تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت، ئاسایشیش تەنها بە بەهێزی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان دەپارێزرێت.

ناوبراو بانگەوازی لەلایەنە سیاسییە کێبڕکێکارەکان کرد کێبڕکێکان نەبنە گۆڕەپانێک بۆ هاندان و فیتنەو ئاژاوە لەنێوانماندا.