Plus4
پێش مانگێک
🔻ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک- سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان:
لەگەڵ دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژرادن بۆ پەرلەمانی عیڕاق، سەرەتا داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکەین کە هەڵمەتێکی شارستانیانە و دوور لە توندوتیژی دەست پێبکەن، و سەقامگیری سياسی، و ئاشتی کۆمەڵایەتی پارێزگای کەرکوک و فرەیی ناوچە جێناکۆکەکان لەبەرچاو بگرن، تاوەکو هەڵبژاردنێکی دوور لە دەستێوەردان و بێگەرد بەڕێوبچێت.
هەر بەم بۆنەیەوە داوا لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزە ئەمنییەکان، زیندانیانی سیاسی، کەمئەندامانی سەنگەر، پێشمەرگە دێرینەکان، گەنجان، و ژنان و تەواوی چین و توێژەکانی کەرکوک دەکەین؛ دەنگ بە سەرۆک و کاندیدەکانی لیستی حزبی شەهیدان، لیستی (222)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدەن، تاوەکو لە رێگەی پارێزگارە کوردەکەتانەوە کە شەوو رۆژی خستووەتە سەر یەک بۆ خزمەتکردنتان، درێژە بە کاروانی ئاوەدانی و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، و رەخساندنی زیاتری هەلی کار بۆ گەنجانی پارێزگاکە بدەین.
کەرکوکییە بە ئەمەکەکان..
چۆن لە رۆژە هەرە سەختەکاندا لەگەڵتاندا ماینەوە، و شانمدایە بەر قوورسترین قۆناخەکانی ژیانی کوردایەتیی و جێمانەهيشتن، و بە پشتیوانیی خودا و ئێوەی خۆڕاگر توانیمان کۆتایی بە دەسەڵاتی سەپێندراوی کەرکوک بهێنین، ئێستایش هەموو لایەکمان دەبینین کە چۆن رۆڵەیەکی خۆتان بووەتە پارێزگاری شارەکە و بەبێ جیاوازیی خزمەتدان دەکات.
کەرکوکییە ئازیزەکان..
لە بەرامبەر بەڵێنەکانمان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکدا متمانەتان پێداین، ئێمەیش دوای وەرگرتنەوەی دەسەڵات بەڵێنەکانمان بردنەسەر، لە ئێستایشدا بە هەمان روحیەتەوە ئێمە و جەماوەر بەڵێن و متمانە بە یەکتر دەدەینەوە کە ئەم کەڕەتەیان لە بەغدای پایتەختەوە شەڕی دەستووری و بەدەستهێنانەوەی مافەکانتان بکەین وەکو چۆن لە ئێستا و رابردوودا بێ درێغ کردوومانە، تاوەکو بە پشتیوانی خودا و جەماوەرە دڵسۆزەکەمان کەرکوک بکەینە یەکێک لە پارێزگا نموونەییەکان.
سڵاو لە کەرکوکییەکان..
سڵاو لە وەفاداریی دەنگدەران..
بەرەو چەسپاندنی مافە دەستوورییەکانی نەتەوەکەمان





