Plus4
پێش مانگێک
🔶زانیاری لەبارەی حزب و هاوپەیمانێتییەکانی هەڵبژاردن لە کەرکوک
کاتژمێر 12ی ئەمشەو بەفەرمی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات کە بڕیارە 11 ی تشرینی دووەم ئەنجام بدرێت.
لەکەرکوک 14 حزب و هاوپەیمانێتی لەگەڵ 9 کاندیدی سەربەخۆ چونەتە کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 13 کورسی پەرلەمان کە 12کورسیان گشتییەو کورسییەکیش بۆ کۆتای مەسیحییەکانە.
" 252 کاندید لەکەرکوک لەلایەن کۆمسیۆنەوە پەسەندکراون بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردن کە بەسەر 9 حزب و 5 هاوپەیمانی دابەشبون لەگەڵ 9 کاندیدی سەربەخۆ کە 7 یان مەسیحین و کێبڕکێ لەسەر کورسی کۆتای مەسیحییەکان دەکەن."
کورد بە 5 لیستی جیا بەشدارن؛ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەی گەل، نەوەی نوێ و سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان.
هەرچی یەکگرتوو ئیسلامیشە بە کاندیدێک لەچوارچێوەی لیستەکەی نەوەی نوێ بەشدارە.
عەرەب لەهەموو پەرتەوازەترن بەشێوەیەک بە 3 هاوپەیمانی و 4 حزب بەشداریان کردووە کە دەکات 7 لیستی جیاواز.
لیست و هاوپەیمانێتییەکانی عەرەب بریتین لە ( تەحالف عەرەبی، تەحالفی حەسمی وطني، تەحالفی عەزم، حزبی تەقەدووم، حزبی عومران، حخبی تیار وطني عشائري و حزبی الرفعة وطني.)
توورکمان بە 48 کاندید بەشدارن و لەسەر بنەمای شیعەو سونە بەسەر دوو تەحالف دابەشبونە کە بریتین لە ( جبهە تورکمان العراق الموحد و انقاذ توورکمان عراق ).





