
Plus4
پێش 5 کاتژمێر
حوسێن عەلی حوسێن جابر، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکانی عێراق، نووسراوێکی ئاراستەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی کردووە بۆ گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی.
بەپێی ئەو نوسراوەی بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رۆژی 27ی ئەم مانگە رەزامەندی نیشانداوە بۆ گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بەردی بناغەکەی لەساڵی 2003 دانراوەو لە ساڵی 2005 بە فەرمی کراوەتەوە.