کۆبوونەوە
پێش 11 کاتژمێر

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ ی ئەیلول ٢٠٢٥ یەکێتی نیشتمانی کوردستان وپارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا بە سەرپەرشتی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی کۆبنەوە بۆ گفتگۆکردن لە سەر کاراکردنەوەی پەرلەمان و دروستکردنی کابینەی حوکمەتی هەرێم .

لە لایەکی ترەوە دەرباز کۆسرەت عەلی ئەندامی مەکتەن سیاسی یەکێتی رایگەیاند لە چەند رۆژی داهاتوو هەواڵی خۆش دەبیستن لەسەر هەوڵەکانی یەکێتی و پارتی بۆ دروست کردنی کابینەی نوێی حوکمەتی هەرێمی کوردستان .