
plus4
پێش 14 کاتژمێر
وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە مووچە بڵاوکردەوە
وەزارەتی دارایی عێراق، شەوی ڕابردوو لەڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند: وەزارەتەكەمان ئەو دەنگۆیانە بەتەواوەتی ڕەتدەكاتەوە كە لەهەندێك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوەو باس لەوە دەكەن، نییەتێك هەیە بۆ كەمكردنەوەی مووچەی كارمەندانی سوپاو پۆلیس یاخوود ڕاگرتنی خەرجكردنی مووچە لەمانگی داهاتووەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیاییداوە كە تەیف سامی؛ وەزیری دارایی هیچ لێدوانێكی لەبارەی ئەو بابەتەوە نەداوەو ئەوەی بڵاوكراوەتەوە هیچ بنەمایەكی ڕاستی نییە، ئامانج لێی چەواشەكردنی ڕای گشتی و دروستكردنی پشێوییە.
دووپاتیشیكردەوە كە مووچە لەسەر بنەمای یاساو خشتەی زەمەنی پشت پێبەستراو خەرجدەكرێت و سیولەش بەشێوەیەك بەڕێوەدەبرێت كە گرەنتیی بەردەوامیی بەجێهێنانی پابەندییەكان بەرامبەر بەفەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان بكات.