
Plus4
پێش ڕۆژێک
تەیف سامی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد
کەمێک بەر لەئێستا تەیف سامی؛ وەزیری دارایی عیراق، واژۆی لەسەر نووسراوی فەرمیی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم کرد.
لەئێستادا نووسراوەکە لەنووسینگەی وەزیری داراییەوە ئاراستەی بەشی وردبینی کراوە بۆ تەواوکردنی رێکارە کارگێڕی و داراییەکان.
دوای تەواوبوونی قۆناغی وردبینیش، نووسراوەکە ڕەوانەی بەشی (پارەدان) دەکرێت و لەوێوە ڕێکارەکانی ناردنی پارە بۆ هەرێم دەستپێدەکات.
میدیاکانی عێراقیش بڵاویانکردەوە: سبەی وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 973 ملیار دینار بۆ مووچە ڕەوانەی هەرێم دەکات.
دوای وەرگرتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی سێ ڕۆژدا مووچە دابەشدەكات.
ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی مانگی 7 ەو بڕیارە هەرێم لەماوەی سێ ڕۆژدا دابەشیبكات، بڕیاریش سبەی پارەکه بخرێتە سەر هەژماری بانکی ناوەندی عێراق - لقی هەولێر.