
Plus4
پێش ڕۆژێک
ئەمڕۆ جارێکی دیکە دادگایی کردنی محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی ناوچەی سەرگەڕان لەدادگای دووبز دواخرا.
هوکاری دواخستنەکەش ، ئامادە نەبوونی لایەنی بەرامبەرو سکاڵاکار بووە کە سەربازێکی سوپای عێراقە.
محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان بە plus4ی راگەیاند، بریاربوو ئەمڕۆ دانیشتنێکی دادگایان هەبێت لەدادگای دوبز ، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبونی ئەوکەسەی سکاڵاکەی تۆمار کردبوو دادگا بڕیاریدا بەدواخستنی دادگاییەکە بۆ ٢١ی مانگی داهاتوو.