پاره
Plus4
پێش ڕۆژێک

بڕیارە سبەی یان دوو سبەی چوارشەممە رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو بکرێن.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەگەڵ تەواوکردنی رێکارەکان ، پارەکه دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.

هاوکات بەمەبەستی هاوتاکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراق، وەزارەتی دارایی هەرێم میزان موراجەعەی مانگی هەشت و لیستی مووچەی مانگی نۆی ئامادەکردووە و بڕیارە ئەم هەفتەیە رەوانەیان بکرێت.