کۆبونەوە
Plus4
پێش ٢ ڕۆژ

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

 

ئەمڕۆ بەسەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتی، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسلێمانی لەبارەی چەندین پرسی گرنگ کۆبووەوەۆ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوه.

 

دەقی ڕاگەیاندراوی ڕاگەیاندراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

 

بەسەرپەرشتیی هەڤاڵ، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو.

 

ئەمڕۆ یەكشەممە، ٢٨/٩/٢٠٢٥ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی، هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان بەڕێوەچوو. 

 

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، ژیان و گوزەران و ئارامی بۆ هاووڵاتییان، کاری لە پێشینەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن. 

 

هاوتەریب دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، پرسە هەنووکەییەکان و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پرسە سەرەکییەکانی كۆبوونەوەكە بوون. 

 

هەر لەكۆبوونەوەكەدا، باس لە دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ئامادەکاریی تەواوی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە. 

 

لەكۆتاییدا سەرۆك بافڵ و مەكتەبی سیاسی جەختیان كردەوە، لەسەر ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕژدە لەسەر بەسەنتەرگرتنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ژیان و گوزەران و ئارامی هاووڵاتیان لەپێشینەی کارەکانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبێت، بەئاراستەی حوكمڕانییەكی ڕەشید، لەهەرێمی كوردستان و عێراقدا.