یانەی زاخۆو دهۆک
plus4
پێش مانگێک

 

لیژنه‌ی تانه‌دان له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای دارایی بە بڕی ٥٠ ملیۆن دیناری عێراقی  بۆ هەریەک لە یانەی وەرزشی زاخۆو دهۆک و بێ بەشکردنیان لە ئامادەبونی هاندەرانیان بۆ چواریاری

له‌ بڕیاره‌كه‌ی لیژنه‌كه‌دا كه‌ هاتوه‌، لیژنه‌كه‌ تاوتوێی ئه‌و داواكاریانه‌ی كردوه‌ كه‌ یانه‌ی وه‌رزشی دهۆك به‌ ژماره‌٧٧٦ له‌ ١٢ ی مانگی ٨   ٢٠٢٥ پێشكه‌شی كردون، هه‌روه‌ها تاوتوێی داواكاری تانه‌دانی یانه‌ی زاخۆی كردوه‌ كه‌ به‌ ژماره‌ ٢٣٤ له‌ ١٧ ئابی ئه‌مساڵ له‌ دژی بڕیاری لیژنه‌ی دیسیپلین و ئه‌خلاقی ژماره‌ ١٩٩  له‌ ١٩ مانگی ئاب  ٢٠٢٥  ده‌ریكردبوون.