کوشتن
Plus4
پێش هەفتەیەک

ئەو دوو هاووڵاتییەی لەکفری کوژران بە ئاو و خوێش ناگەنەوە بەبکوژی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم

 

ئەو دوو هاووڵاتییەی ئەمڕۆ لەشاری کفری کوژران، هیچ پەیوەندییەکی خزمەیاتییان لەگەڵ بکوژی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم نییە.

 

کەسوکاری ئەو دوو هاوڵاتییەی ئەمڕۆ لەکفری لەتۆڵەی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم کوژران، ئاشکرایانکرد کەهیچ پەیوەندییەکی خزمایەتیی لەنێوان ئەوان و بکوژە دەستگیرکراوەکەدا نییە.

 

بەپێی زانیارییەکان، دوو هاووڵاتییەکە لەتیرەی (العوادن)و سەر بەعەشیرەتی (العزە)ن لەسنووری تکریتی پارێزگای سەڵاحەدین، بەڵام بکوژی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم، لەتیرەی (البواستە)ی سەر بەعەشیرەتی (العزە)ن لەشاری موسڵی پارێزگای نەینەوا.

 

بەهۆی کوشتنی ئەو کوڕو باوکەی ئەمڕۆ لەتۆڵەی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم، لەئێستادا دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ چەند کەسێک کەسێک دەرکردووە کەیەکێکیان جمهور حاجی ڕۆستەمی برای ئەکبەرە، دەووترێت دوای ڕووداوەکە بەرەو سنووری هەولێر هەڵاتووە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆش تەرمی دوو هاووڵاتییە کوژراوەکە گەیەنرانەوە زێدی خۆیان.