Plus4
berî 5 meh
دادگا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ برایەكی ئەكبەر حاجی ڕۆستەم دەركرد
دادگا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ برایەکی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم بەناوی جمهور حاجی ڕۆستەم دەرکرد.
دادگای لێکۆڵینەوەی کفری بەپێی ماددەی (406) بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ عەمید جمهور حاجی ڕۆستەم دەرکردووە، بەتۆمەتی دەست هەبوون لەکوشتنی کوڕو باوکە عەرەبەکەی ئەمڕۆی کفری.
براکەی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم کە پلەی عەمیدی هەیە لەنێو هێزەکانی پێشمەرگەدا، پێشتر جێگری فەرماندەی لیوای 3ی هێزەکانی پێشمەرگە بووە.





