
plus4
پێش کاتژمێرێک
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوەو بڕیار لەبارەی مووچەو داهاتی نانەوتیی هەرێم دەدات
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆببیتەوەو بڕیار لەبارەی ڕاپۆرتەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت سەبارەت بەداهاتی نانەوتیی هەرێم بداتەوە.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، هیچ بڕگەیەکی تایبەت بەمووچەی هەرێم یا پرسی داهاتی نانەوتی تێدانییە، بەڵام چاوەڕێدەکرێت لەپاشکۆی کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێم بدێت.
ئەگەری بڕیارەکە لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتە دەبێت کە ئەنجومەنی دەوڵەت دوێنێ پێشکەشیکردووە.