
plus4
پێش هەفتەیەک
لێکۆڵەرەوان لە پەیمانگای بەرشلۆنە بۆ تەندروستی جیهانی لە توێژینەوەیەک کە گۆڤاری نیتشەر میدیسن بڵاویکردۆتەوە رایگەیاند : هاوینی ساڵی ٢٠٢٤ هاوێنێکی کوشندەبوو بۆ کیشوەری ئەوروپا ، تییادە زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس لە سەرانسەری ئەوروپا مردون بە هۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە ، بەمەش لە سێ ساڵی رابردوو ژمارەی مردن لە ئەوروپا بە هۆی گەرماوە بە پشت بەستن بەو توێژینەوەیە ١٨١ هەزاری تێپەڕاندووە .