دەستگیرکردن
plus4
پێش هەفتەیەک

پۆلیسی یۆنان رایگەیاند : خانمێکی ٦٢ ساڵیان دەستگیرکردووە کە تەرمی دایکی شاردبۆوە لە باخچەی ماڵەکەی .

پۆلیس ووتی ئەو خانمە پاش مردنی دایکی بڕیار دەدات تەرمەکی لە باخچەی ماڵەکەیان بنێژێت تا  بەردەوام بێت لە وەرگرتنی موچەی خانەنشینی دایکی بە شێوەی نایاسایی .

ئاشکرابونی ئەم روداوە دوای ئەوەهات کە دراوسێی ماڵەکە کەوتونە گومانەوە لە دیارنەمانی دایکەکە ، پاش ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لە چارەنوسی دایکەکە ، راستەوخۆ گومانەکان دەچێتە سەر کچەکەی و لە لایەن پۆلیسەوە لێپرسینەوەی لە گەڵ دەکرێت ، بەڵام لە سەرتادا کچەکە رەتی دەکاتەوە و خانمێکی ٧٥ ساڵی نیشانی پۆلیس دەدات و دەڵێت ئەمە دایکمە ، بەمەش زیاتر پۆلیس دەکەوێتە گومانەوە  ، تا لە کۆتاییدا دان بەتاوانەکەدا دەنێت و دڵێت ئەم کارەی کردووە تا موچەکەی دایکی نەبڕن لە پاش مردنی .